نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق لە چەند دیداری جیاجیادا لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی و مەسعوود بارزانی کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆبوونه‌وه‌كان‌ كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌مه‌ لە هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ى ‌بوون، پڵاسخارد خۆشحاڵیی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و باش بوونى په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا، هه‌روه‌ها باس له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ركان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ ناوچه‌كه به‌ هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و به‌غدا‌ كرده‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ڕێككه‌وه‌تنی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ، پێشكه‌ش كرد.

لە دیدارەکەی مەسعوود بارزانی و جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاوەكان بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم بە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هەموو لایێک لە قەڵەم دا. بارودۆخی ناوچەكانی ماددەی سەد و چلی دەستووری عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتوووەكان لە یارمەتیدانی هەردوولا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوانیان تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.

لە دیدارەکەی مەسروور بارزانی و جێنین هێنس پڵاسخارد وێڕای تاوتوێ کردنی پێشهات و ئەگەرە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێم، بەتایبەتی رەوشی کەرکووک و شنگال تاوتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە، کابینەی داهاتوو ئەو هەنگاوانە دەنێت، کە خواست و ویستی خەڵکی هەرێمی کوردستانن. هەر لەو دیدارەدا مەسروور بارزانی ئاماژەی بە پێشڤەچوونی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا بەردەوامن و ئیرادەیێکی هاوبەش بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەری پرسە هەڵواسراوەکان هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53654

Your Comment

You are replying to: .
captcha