کوردپرێس:
مهزڵوم كوبانێ، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده) لهمیانی چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ رۆژنامهی نیویۆرك تایمز رایگهیاندووه، كشانهوهی ئهمریكا له عێراق له ساڵی 2011دا بووه هۆی ئهوهی بوار بۆ سهرههڵدانی رێكخراوی داعش دهستهبهر بكات.
ناوبراو راشیگهیاندووه، "پێویسته ئهو ههڵانه دووباره نهكرێنهوه و رێگه نهدرێت له سووریا ئهزموونی عێراق دووباره ببێتهوه، داواش دهكهین بهشێكی هێزهكانی ئهمریكا له سوریا بمێننهوه بۆ ئهوهی هاوكاری كورد بكهن و سهرپهرشتی رێكخستنهوهی ههسهده بكهن".
بڕیاری کشانەوەی هێزە ئەمریکییکەکان لە سووریا کوردی خستۆتە مەترسییەوە و بەردەوام هەڕەشەی پەلاماردرانیان لە لایەن تورکیاوە لێدەکرێت و بە گۆڕانی هاوکێشەی دەسەڵات لە سووریا کورد ناچار بوو ڕوو بکاتە دیمەشق و گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند بکات.
بەڵام حکوومەتی ناوەندیی سووریا مل بەوە نادات کە دان بە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا بنێت و ئەوەش بۆتە خاڵی ناکۆکیی نێوان دیمەشق و کوردی سووریا.
ئیلهام ئەحمەد لەمیانی لێدوانێكیدا وتوویەتی، ساڵی ڕابردوو پەیوەندی لەنێوان كوردەكانی سووریا و حكوومەتی سووریادا هەبووە، بەڵام لەئێستادا ئەو پەیوەندییانە پچڕاوە و هیچ جۆرە پەیوەندییێک ئێمە بەیەكەوە نابەستێتەوە.
ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند، حكوومەتی سووریا حەز بەچارەسەركردنی كێشەكانی باكوور و باكووری ڕۆژئاوای ناوچە كوردییەكانی نییە و لەكاتێكدا ئێمە داوای ڕۆڵی دەستپێشخەرانەی ئەوان لەچارەسەركردنی ئەو كێشانەدا دەكەین.
سەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لەباكووری سووریاشدا ئەوەشی راگەیاند، ئەمریكا حەز بە گرژی و ئاڵۆزی لەو ناوچەیە ناكات و بوونی هێزەكانی سووریای دیموكراتیش لەم ناوچەیە هیچ كێشە و گرفتێك بۆ وڵاتی توركیا دروست ناكات.
هاوپەیوەند بەم بابەتەش ساڵح موسلیم ڕایگەیاندووە دەرک بە نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی سنوورەکانیەوە دەکەن و ئەمەش هێمایە بۆ پەیامێکی ئاشتییانە و دەستپێشخەریی کورد کە پاش پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئوجەلان دێتە ئاراوە.
شایانی باسە پێش دوو هەفتە پارێزەرانی ئوجەلان پاش 8 ساڵ توانییان چاویان بە سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمراڵی بکەوێت و ئوجەلان پەیامێکی بە پارێزەرەکانیدا گەیاند و داوای لە هێزەکانی سووریای دیموکرات کردبوو خۆ لە ڕووبەڕووبوونەوە بپارێزن و هەوڵ بدەن بنەماکانی ئاشتی و گفتوگۆ چالاک بکەنەوە.
Your Comment