جووتیارانی مه‌خموور به‌ بۆنه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعشه‌وه‌ په‌نا بۆ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌به‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک پارێزه‌ری جووتیارانی سنووری قه‌راج و که‌ندێناوه‌ و قه‌زای مه‌خموور مه‌ترسییه‌كانی داعشیان له‌سه‌ر جووتیارانی سنووره‌كه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی جووتیارانیان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش گه‌یانده‌ په‌رله‌مانی كوردستان.

کوردپرێس:

پارێزه‌ر گۆران دیبه‌گه‌یی نوێنه‌ری لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر جووتیارانی سنووری قه‌زای مه‌خموور هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و جێگه‌ی مه‌ترسین به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا كه‌ وه‌رزی دروێنه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ ده‌ست پێده‌كات."

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "وه‌ک پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی جووتیارانی ئه‌و سنووره‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و لیژنه‌ی مادده‌ی 140 كۆ بووینه‌وه‌ و یادداشتێكمان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌."

له‌ یادداشته‌که‌دا ڕامانگه‌یاندووه‌ که‌ "به‌هۆی کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆشاییی ئه‌منی له‌ سنووره‌که‌ دروست بوووه‌ و ئێستاش که‌ وه‌رزی دروێنه‌ نزیک بووه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی و هه‌ڕشه‌ی داعش بۆ سه‌ر جووتیاران به‌رده‌وامه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و گوندانه‌ی که‌وتوونه‌ته‌ هه‌ر دوو دیوی چیای قه‌ره‌چوغ چوونکه‌ داوای باج و سه‌رانه‌ له‌ جووتیاران ده‌كه‌ن."

گۆران دیبه‌گه‌یی وتیشی: "داوامان كردووه‌ هه‌رچی زووه‌ كار بكرێت و هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و سنووره‌ بكرێت، هه‌روه‌ها تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ و به‌رگری شارستانی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سنووری قه‌زای مه‌خموور بكرێت بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی جووتیاران".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53648

Your Comment

You are replying to: .
captcha