کوردپرێس:
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو (یه‌کشه‌ممه 12ی ئایاری 2019) چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی ئه‌حمه‌د تاھیر له سنووری خانه‌قین و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو ھاووڵاتی كوژراون كه یه‌كێكیان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبییه، ھه‌روه‌ھا ھاووڵاتییێک بریندار بووه.
ھێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری ناحیه‌ی سلێمان به‌گی سه‌ر به خورماتوو كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له ترسی په‌لاماری داعش.
ماوه‌یێكه چه‌كدارانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه و ھاووڵاتییانیش ده‌ڵێن ئه‌و ناوچانه به شه‌و له ده‌ست داعشدان و به ڕۆژیش له ده‌ست ھێزه‌كانی عێراق.
پێشتریش فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت بۆ کوردپرێس سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش ڕای‌گه‌یاندبوو: "وه‌کوو ژماره ناتوانین ئامارێک بده‌ین مه‌گه‌ر خه‌مڵاندن؛ به‌پێی ئه جووڵانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له سنووره‌کانی سووریاوه تاکوو سنووره‌کانی ئێران به‌تایبه‌تی له ڕێڕه‌وی مووسڵ، سه‌لاحه‌دین، که‌رکووک، ناوچه‌کانی حه‌مرین و دیاله که زیاتر له‌و ڕێڕه‌وه‌ن هه‌روه‌ها له ناوچه‌کانی قائیم و سه‌حرای نێوانی مووسڵ و ڕۆمادی له ڕووی مه‌زنده ڕه‌نگه تا ئێستا 2000 که‌سیان مابێت."
ناوبراو باسی له پێکهێنانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها پێکهێنانی پێنج لیژنه‌ی ناوچه‌یی کردبوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و چاودێری‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی داعشیان له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment