به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 12ی ئایاری 2019 جاسم خمات ئه‌ندامی ڕه‌وتی حیکمه‌ی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی عێراق به به‌غداد ئه‌لیه‌ومی گوت: ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر کێشمه‌کێشمی نێوان ئێران و ئه‌مریکا و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی گریمانه‌کراوی نێوان دوو وڵات هه‌وڵ ده‌دات به مه‌به‌ستی که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوانیان نێوبژیڤانی له نێوان دوو وڵات‌دا بکات.
ناوبراو گوتیشی: ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ست به مه‌ترسیی کێشمه‌کێشمی ئێستای نێوان تاران- واشنتۆن و هه‌روه‌ها مه‌ترسیی شه‌ڕ و کارتێکه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌کات.
خمات ته‌ئکیدی کرده‌وه: له‌مدواییانه‌دا کۆبوونه‌وه‌یێک له نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رکرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌ڕێوه چوو و تێیدا هه‌ڵوێستی عێراق له‌سه‌ر ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریکا خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه و ته‌ئکید له‌سه‌ر که‌م‌کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و ده‌وربینینی عێراق وه‌ک نێوبژیڤان له نێوان هه‌ردوولا کرایه‌وه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی عێراق له کۆتاییدا گوتیشی: هه‌ندێک که‌س داوای پشتیوانیی عێراق له کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ن و هه‌ندێک که‌سیش پێیان وایه پێویسته به‌غدا خۆی به دوور بگرێت له ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا و خۆی نه‌کاته لایه‌نێک له‌و ناکۆکیانه‌دا به‌م حاڵه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی عێراق جێگیر کردنی ئارامی و نێوبژیڤانی نێوان ئێران و ئه‌مریکایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment