به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فایق ئۆزتراک گوته‌بێژی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵ و حوکمی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن سه‌باره‌ت به دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ گوتی: له‌و سندوقه ده‌نگدانه‌ی که دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به بێ پشتبه‌ستن به هیچ بنه‌مایێكی ڕاستی تانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ند كرد و هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ده‌نگه‌کانی بینالی یێڵدرم له ده‌نگی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ زیاتر بووه. به‌م شێوازه ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنی نکۆڵی له هۆکاری بوونی خۆی کردووه و ئێستاش هه‌وڵ ده‌دات وا پیشان بدات که زوڵمی لێکراوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن کووده‌تای بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ئه‌نجام داوه و ده‌ڵێت: ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن ناتوانێت له به‌رده‌م چاوی گه‌له‌وه دژی ئیراده‌ی نیشتیمانی پیلان بگێڕێت. ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێت فاشیستی ڕاسته‌قینه ببینن سه‌ردانی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که ئه‌م کارانه‌یان ئه‌نجام داوه. تورکیا ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رده‌می پێش له 1946 په‌لکێش کراوه. که‌سانێک که ئیراده‌ی گه‌ل نادیده ده‌گرن و به‌ڵێنه‌کانیان به خه‌ڵک له‌بیر ده‌به‌نه‌وه ناتوانن ئه‌و سووکایه‌تییانه‌ی که ده‌کرێته سه‌ر ئێمه به دادپه‌روه‌رییه‌وه په‌یوه‌ندی بده‌ن. ئێمه به باشی هۆکاری نیگه‌رانییه‌کانی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ده‌رک ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment