کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له زیندانه‌کانی تورکیادا ده‌ست که‌وتوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که 11 ڕۆژه 15 زیندانیی په‌که‌که له زیندانه‌کانی تورکیا مانگرتنیان له خواردن تا مه‌رگ ڕاگه‌یاندووه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری په‌که‌که، گرووپێکی 15 که‌سیی دیکه‌ش چوونه ڕیزه‌وه و مانگرتیان له خواردن تا مه‌رگ ڕاگه‌یاند.
دنیز کایا وته‌بێژی زیندانییانی په‌که‌که له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به ده‌ست پێکردنی چالاکیی مانگرتن له خواردن تا مه‌رگی دووهه‌مین گرووپی زیندانییانی په‌که‌که کرد و نووسیی: ڕۆژی 10ی ئایاری 2019 چالاکیی مانگرتن له خواردن تا مه‌رگی گرووپی دووهه‌می زیندانییانی په‌که‌که له زیندانه‌کانی کاندرا، تیپی Fی بۆلۆ، پاتنووس، ژماره‌ی 1ی ته‌کیرداغ، ژماره 2ی ته‌کیرداغ و زیندانی ئه‌منیی وان ده‌ستی پێکردووه.
شایانی باسه؛ 11 ڕۆژ پێش ئێستا گرووپێکی دیکه له زیندانییانی په‌که‌که چالاکیی مانگرتنیان له خواردن تا مه‌رگ ده‌ست پێ‌کردبوو.
جێی ئاماژه پێکردنه سه‌ره‌ڕای دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌که‌که له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی له زیندانی ئیمرالی و بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی ناوبراو به‌ڵام زیندانیان و چالاکوانانی سیاسی- مه‌ده‌نیی کوردی تورکیا پێیان وایه که هێشتا گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان لانه‌براوه به‌م بۆنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به شێوه‌ی مانگرتن له خواردن تا مه‌رگ به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45534
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment