به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌کانی ئه‌ورووپا گرت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و گوتی: سه‌ره‌ڕای گشت ھه‌وڵه‌کانمان ئه‌وه ده‌بینین که دووڕووییی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌وژمی تیرۆر و توندڕه‌وی به‌رده‌وامه. له چوار به‌شی ئه‌ورووپادا پشتیوانی له کاره‌کانی PKK و YPG ده‌کرێت و چاویان له چالاکییه‌کانی ئه‌و گرووپانه داده‌خه‌ن. لهلایهیێکی دیکه‌شه‌وه سه‌رۆکی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و ئه‌ندامانی نزیک له ناوبراو له ویلایه‌تێکی ئه‌مریکادا به ئاسووده‌یی ده‌ژین. ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پشتیوانیی پێویست له تورکیا ناکه‌ن ڕاسپێردراوی په‌نابه‌رانیان خستۆته سه‌ر شانی ئێمه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مریکا یارمه‌تیی سه‌ربازی به YPG ده‌دات و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان شه‌ڕ ده‌که‌ین. حه‌شارگه، هه‌مار، توونێل و... له ژێر زه‌وین له باکووری سووریا دروست کراون. نابێت به ئاسایی بگوترێ که ئه‌مانه چالاکیی تاکه‌که‌سین یان ئه‌مانه ڕێکخراوی ئاسایین و ڕێکخراوی تیرۆریستی نین. به پێچه‌وانه‌وه له ماوه‌یێکی نزیکدا جیھانه‌که‌مان ده‌بێته شوێنێک که که‌س تیایدا ئارام نابێت و به ئاسووده‌یی ناژێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment