کوردپرێس:
مه‌حیه‌ددین شێخ عه‌لی سکرتێری گشتی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی کوردی سووریا(Yekitî) له دیمانه‌یێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز باسی له بڕیاری تورکیا کرد بۆ دروستکردنی دیوار له ده‌وری عه‌فرین و گوتی: تورکیا له ڕێگای دروستکردنی دیوار له ده‌وری عه‌فرین ده‌یهه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان عه‌فرین و حه‌له‌ب بپچڕێنێت. له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا که عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه داگیر کراوه سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. له ڕاستیدا له‌ناوبردنی شوناسی کوردی له عه‌فرین، گۆڕینی دیمۆگرافیا و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه به خه‌ڵکی کوردی شه‌هبا که "تورکیا له عه‌فرین ناچێته‌ده‌ره‌وه" ئامانجه‌کانی دواتری تورکیا له عه‌فرینه. به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌مه‌یه که له ئه‌نجامدا تورکیا له عه‌فرین ده‌کشێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: داگیرکردنی عه‌فرین له ڕووی یاسایی و ئه‌خلاقییه‌وه شکستێک بۆ تورکیا بوو. له ماوه‌ی 8 ساڵ قه‌یرانی سووریادا تورکیا هه‌میشه ده‌ورێکی نێگه‌تیڤی له‌و قه‌یرانه بینیوه. سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت حیزبه کوردییه‌کانی سووریا ده‌بێ له به‌رانبه‌ر داگیرکردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه بوه‌ستێنه‌وه. تا ئه‌و کاته‌ی که عه‌فرین له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی تورکیادایه چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا موسته‌حیله. ئه‌گه‌ر تورکیا له عه‌فرین بکشێته‌وه ده‌توانین باس له دۆزینه‌وه‌ی ڕێچارێک بۆ قه‌یرانی سووریا بکه‌ینه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment