گۆڤارێکی ئابووری ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا ده‌کات

به‌شی جیهان- گۆڤاری S&P ڕاپۆرتی دا که‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند ڕۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێش له‌ ده‌ست پێکردنی قه‌یرانی ئابووری چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌ڵێنی دابوو که‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژدا به‌رز بکاته‌وه‌ به‌ڵام گۆڤاری ئابووریی S&P ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی ئێستای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕۆژدا بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌گه‌یێنێت.

ئه‌م گۆڤاره‌ ئاماری هه‌نارده‌کردنی ئێستای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دوو مانگی ڕابردوو به‌راورد ده‌کات و پێی وایه‌ که‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌ مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 60 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رمایه‌یێکی زۆریان بۆ گه‌شه‌ی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نه‌وت ته‌رخان کردووه‌.

ڕاپۆرتی گۆڤاری S&P باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمی کوردستان مانگی ئه‌یپڕێڵ نزیکه‌ی 398 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی تورکیا کردووه‌ له‌ حاڵێکدا که‌ مانگێکی به‌ر له‌و مانگه‌ نزیکه‌ی 463 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردبوو.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ زیادیشی ده‌کات که‌ سه‌رچاوه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌وان وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کۆمپانیای بازاڕدۆزی و فرۆشی نه‌وتی عێراق ناسراو به‌ "سۆمۆ" ئامارێکی جیاوازیان له‌ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ خستۆته‌ڕوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53565

Your Comment

You are replying to: .
captcha