یەکێتیی ئەورووپا: ره‌ت كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن‌ له‌ ئیستانبوڵ جێگای نیگەرانییە

بەشی تورکیا- نوێنەری یەکێتی ئەورووپا بۆ کاورباری دەرەوە رایگەیاند: بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژادنەکانی تورکیا ئەوپەڕی جێگای نیگەرانییە و پێویستە رێز لە ئیرادەی دەنگدەرانی تورکیا بەگشتی و ئیستانبوڵ بەتایبەتی بگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یۆهانس هان کۆمیسیاری یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری وڵاتانی کاندید بۆ ئەندام بوون لە یەکێتی ئەورووپا و فێدریکا مۆرگینی نوێنەری یەکێتی ئەورووپا بۆ کاورباری دەرەوە رایانگەیاند: بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی هەڵبژادنەکانی تورکیا ئەوپەڕی جێگای نیگەرانییە و پێویستە رێز لە ئیرادەی دەنگدەرانی تورکیا بەگشتی و ئیستانبوڵ بەتایبەتی بگیرێت.

لای خۆیەوە جای ڤیرهوفشتات، سەرۆک وەزیرانی پێشوی بەلجیکا رایگەیاند: دووبارەکردنەوە هەڵبژاردنەکان لە ئیستانبوڵ بڕیارێکی شەرمهێنەرە، رێڕەوی حوکم بەتایبەتی لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات.

رۆژی سێشەممەی رابردوو میدیا ره‌سمییه‌كانی‌ توركیا و نوێنه‌ری‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاری داوه‌ به‌ ره‌ت كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان له‌ پارێزگای‌ ئیستانبوڵ و دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌و پارێزگایه‌.

پێشتر و به‌پێی‌ ئه‌نجامه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ توركیا، بیناڵی‌ یه‌ڵدرم كاندیدی‌ پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ شكستی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا له‌ پارێزگای‌ ئیستانبوڵ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆی‌ كاندیدی‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ كه‌ گه‌وره‌ترین پارتی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ توركیا.

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه؛‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌ پارێزگای‌ ئیستانبوڵ له‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ داهاتوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

پێشتر پارتی‌ داد و گه‌شه‌پێدان داوای‌ كردبوو هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌ به‌بیانووی‌ هه‌بوونی‌ پێشێلكاریی‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ 31ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ رابردوو ئه‌نجام درا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53562

Your Comment

You are replying to: .
captcha