یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 8-5-2019، پەرلەمانی کوردستان کۆ بووەوە و تێیدا هەموو بڕگەکانی پرۆژەیاسای کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خرانە دەنگدانەوە.

کوردپرێس: لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، بە دەنگی 89 پەرلەمانتار لە کۆی 111 پەرلەمانتار، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا کرایەوە.

هەموو فراکسیۆنەکان بەشداریی دانیشتنەکەیان کرد و بە دەنگی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 45 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 21 کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان 12 کورسی و 10 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە کۆتاکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەن و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان 1 کورسی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا کرایەوە.

لەناو پرۆسەی دەنگدان، فراکسیۆنی نەوەی نوێ بایکۆتی دانیشتنەکەی کرد و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی 5 کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی 7 کورسی و نەوەی نوێ 8 کورسی، دەنگیان بە پرۆژەیاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نەدا.

لە میدیاکانی هەرێم وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53560

Your Comment

You are replying to: .
captcha