دێلوڕان هەژارترین شاری دەوڵەمەندی ئێرانە

بەشی ئیلام- دێلوڕان ئەو دەوڵەمەندە هەژارەیە کە ڕۆژانە بڕی 210هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهێنرێت و سەدا 92ی کۆی هەناردەی نەوتی ڕۆژئاوای ئێران لە خۆ دەگرێت بەڵام هەژاری بە سیمای ئابووری شارەکەوە نووساوە.

کوردپرێس:

مەجید عەسکەری قایمقامی شاری دێلوڕان دەڵێت ڕۆژانە 210 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەو شارەوە بەرهەم دەهێنرێت و کۆی 92 لە سەدی نەوتی بەرهەمهێنراوی بەشی ڕۆژئاوای ئێران لە خۆ دەگرێت.

عەسگەری دەشڵێت دوو پڕۆژەی گەورەی جی ئێڵ 3100 و پترۆکیمیای دێلوڕان کەوتوونەتە قۆناغی جێبەجێ کردن و پڕۆژەی جی ئێڵ بە 600 ملوێن دۆلار سەرمایەدانان تا مانگی گەڵاڕێزانی 1399 بەرانبەر بە تشرینی دووهەمی 2020 دەکرێتەوە و ڕاستەوخۆ هەلی کار بۆ نزیکەی 1000 کەس دەڕەخسێنێت.

کۆی نەوتی بەرهەمهێنراوی دێلوڕان مانگانە دەبێتە 6 ملوێن و 300 هەزار بەرمیل و ئەگەر داهاتی نەوتی دێلوڕان بە نرخی ئەمڕۆکەی جیهان بەپێی بەرمیلی 70 دۆلار بەراورد بکرێت مانگانە 441 ملوێن دۆلار داهاتی نەوتی ئەو شارە دەبێت و ئەگەر تەنها یەک لە سەدی ئەو داهاتەش بۆ خزمەتگوزاریی دێلوڕان و پارێزگای ئیلام تەرخان بکرێت کەرتی خۆمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و خۆشبژێویی هاوڵاتییان لە ماوەیێکی کورتدا پێشکەوتنی چەندین قات بە خۆوە دەبینێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە دێلوڕان یەک لە هەژارترین شارەکانی ئێرانە کە 50 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق هەیە و داهاتی نەوتی شارەکە ڕەقەمی پێوانەییی تۆمار کردووە. جگە لەوەش سنوورە هاوبەشەکەی لەگەڵ عێراق دەرفەتێکی هەرە زێڕینی ترە کە شایستەی ئەوەیە بەرپرسانی باڵای حکوومی سەرنجی بخەنە سەر و ئاوڕی زیاتری لێ بدەنەوە.

News Code 53559

Your Comment

You are replying to: .
captcha