بەهاری کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- پاش بەرز بوونەوەی داهاتی کۆمپانیای داناگاز، جەنێڵ ئێنێرژی و گولف کی ستۆن لە هەرێمی کوردستان کۆپانیای دی ئین ئۆ-ی نیرویج ڕایگەیاند لە کار کردن و چالاکی لە هەرێمی کوردستاندا ڕازییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی داتا فەرمییەکان، لە ساڵی 2007وە زیاتر لە 50 کۆمپانیای بیانی نەوت و گاز، لە هەرێمی کوردستان دەستیان بەکار کردن کردووە. یەکێک لە سوودمەندییەکانی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان ئاسان بوونی پڕۆسەکەیە و ئەمەش هەوڵی زیاتری کۆمپانیا بیانییەکان ئەدات بۆ کار کردن لەم ناوچەیەدا.

هێرشی داعش لە ساڵی 2014 و ناکۆکیی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا و دابەزینی نرخی نەوت بوو بە هۆی کشانەوەی زۆرینەی کۆمپانییاکان لەو ساڵەدا. لە ساڵی 2017وە و پاش ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش و بەرز بوونەوەی نرخی نەوت بوو بە هۆی گەڕانەوەی هەموو ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کە هەرێمی کوردستانیان جێ هێشتبوو. هەڵبەت بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێر و کونترۆڵ کردنی کەرکووک لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە بۆ ماوەیێک بوو بە هۆی دابەزینی داهاتی نەوت لە هەرێم کە پاش دەست بەکار بوونی حکوومەتی عەبدولمەهدی ئەو کێشەیەش چارەسەر کرا و بەستێن بۆ ئامادە بوونی دووبارەی کۆمپانیا بیانییەکان فەراهەم کرا.

لەچەند هەفتەی ڕابردوودا داهاتی کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستان چالاکن بڵاو بووەتەوە کە پیشاندەری بەرز بوونەوەی داهاتەکەیانە و بەڕێوەبەری کۆپانیاکانیش لەوان داناگاز، جەنێڵ ئێنێرژی و گولف کی ستۆن ڕایانگەیاندووە پێدانی مونەزەمی حەقدەست لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە داهاتی کۆمپانییاکانی بەرز کردۆتەوە.

کۆمپانیای دی ئین ئۆ-ی نیرویج ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا داهاتی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2019ی بڵاو کردۆتەوە کە پیشان ئەدات بەرز بوونەوەی ئەوتۆی بەخۆیەوە بینیوە.

بیژەن مسەوەر ڕەحمانی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دی ئین ئۆ ڕایگەیاند دۆخی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان سەقامگیر بووە و هۆکارەکەشی بۆ ئاسان بوونی پڕۆسەی دەرهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە.

گۆڤاری ئویل پرایس ئاماژە دەدات بە باشتر بوونی دۆخی دارایی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان و وەکوو «بەهاری کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان» وەسفی دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53557

Your Comment

You are replying to: .
captcha