ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به بۆچوونی سه‌رۆکی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و تهفهحوس سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستکردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان به که‌رتی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند: دوو جار هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌ندامانی لێکۆڵینه‌وه و تهفهحوس به‌ڕێوه چوو و سه‌رۆکی ئێستای لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و تهفهحوسیش دژی ڕاده‌ستکردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان به که‌رتی تایبه‌ت بوو به‌ڵام دواتر ڕاوبۆچوونی خۆی گۆڕی.
ناوبراو گوتیشی: جه‌نابی "عادل ئازه‌ر" سه‌رۆکی دیوانی ژمێریاریی وڵات ڕایانگه‌یاند که پاڵاوگه‌ی کرماشان 70 له‌سه‌د خوارتر له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ڕاده‌ست کراوه و دیوانی ژمێریاریش له‌مباره‌وه نامه‌یێکی نووسی و ئه‌و بابه‌ته‌ی پشتڕاست کرده‌وه. دواتر دیوانی ژمێریاری، ڕێکخراوی پشکنین و وه‌زاره‌تی ئابووریش ڕاده‌ستکردنی پاڵاوگه‌ی کرماشانیان به نایاسایی وه‌سف کرد.
سه‌فه‌ری ڕاشیگه‌یاند: دۆسیه‌ی ڕاده‌ستکردنی پاڵاوگه‌ی کرماشان هه‌ندێک که‌موکوڕی بوو که له کۆمیسیۆنی وزه خرایه‌ڕوو و دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌وه په‌سه‌ند کرا. بۆچوونی سه‌رۆکی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و تهفهحوس شه‌خسییه و دۆسیه‌که له په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه و تهفهحوسیش پێوه لکاوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داد بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment