شێوازی دابەش کردنی پۆستەکان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاژانسی باسنیووز زمانحاڵی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی هەرێمی کوردستان شێوازی دابەش کردنی گریمانە کراوی پۆستەکان لە کابینەی نوێی حکوومەت لە زاری نوێنەرانی سێ حزبی سەرەکیی پێکهێنەری حکوومەتی ئیئتیلافی ئاشکرا دەکات.

کوردپرێس: پاش ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان نوێنەرانی هەر یەک لەم حزبانە ئەو پۆستانەی کە لە داهاتوودا لە کابینەی نوێ بەر حزبەکەیان دەکەوێت ئاشکرا دەکەن.

زانای مەلا خالید، ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: ئەو پۆست و وەزارەتانەی لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستاندا لە داهاتوو بە دەست پارتییەوە دەبێت، ئەمانەن:

- سەرۆکی هەرێمی کوردستان

- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

- جێگری سەرۆکی پەرلەمان

- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

- وەزارەتی ناوخۆ

- وەزارەتی تەندرووستی

- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

- وەزارەتی پەروەردە

- وەزارەتی کارەبا

- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

- دەستەی وەبەرهێنان

- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان

- چەندان دەستە و دامەزراوەی دیکە

ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەگەر هەیە پارتی لە پشکەکانی خۆی، دوو وەزیر بە هەریەک لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەی مەسیحی بدات، بەڵام پاش ڕاسپاردنی مەسروور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەمبارەیەوە دەکرێت.

هەروەها ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی ئەو پۆست و وەزارەتانە ئاشکرا دەکات کە بەپێی ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بەر حزبەکەی دەکەوێت.

هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ڕاگەیاند: یەکێتی لە سەرۆکایەتیی ھەرێم جێگری دووەم وەردەگرێت و ڕوونیشی کردەوە کە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پۆستەکانی یەکێتی بەم شێوەیە دەبێت:

- جێگری دووەمی سەرۆکی هەرێم

- سەرۆکی پەرلەمان

- جێگری سەرۆکی حکوومەت

- وەزارەتی پێشمەرگە

- وەزارەتی پلاندانان

- وەزارەتی کشتوکاڵ

- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری هەولێر و بەغدا

- دەستەی کاروباری مین

- دەستەی گەشتوگوزار

- دەستەی کاروباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

بە گوتەی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، حزبەکەی جگە لەو پۆستانە، چەندین بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزارەتیش وەردەگرێت.

لە لایەێکی دیکەوە پەرلەمانتارێکی گۆڕان ناوی ئەو پۆست و وەزارەتانەی ئاشکرا کرد کە لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بەر بزووتنەوەکەیان دەکەوێت.

دابان محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان رێککەوتنیان لەسەر پۆستەکانی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکوومەت کردووە.

هاوکات ئەوەی ئاشکرا کرد کە کاندیدی پۆستەکانی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکوومەت، لە ڕێگەی لێژنەیێکی ١١ کەسییەوە لە ئایندەیێکی نزیکدا یەکلا دەکرێتەوە. پۆستەکانیش ئەمانەن:

- جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

- یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری چاکسازی

- وەزارەتی دارایی و ئابووری

- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

- وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

- وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53527

Your Comment

You are replying to: .
captcha