مه‌لا به‌ختیار: ئه‌وله‌وییه‌تی قۆناغی ئێستا دژایه‌تی و ڕیشه‌کێش‌کردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وله‌وییه‌تی قۆناغی ئێستای عێراق و ناوچه‌که‌ دژایه‌تی و ڕیشه‌کێش کردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت.

کوردپرێس:

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌ ناوچه‌ی پشده‌ر ڕای‌گه‌یاند: له ‌ئێستاوه‌ بۆ ساڵی 2025ی زایینی ئیتر ئه‌م قۆناغه‌، قۆناغی دژایه‌تی و ڕیشه‌كێش كردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت و كاتێكیش سه‌ركه‌وتن به‌دیده‌هێنێت، ئامانجی زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵک دادپه‌روه‌ری ده‌بێت.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: له‌ 50 ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تاوه‌کوو ئێستا باس له‌ جێگیربوونی دیموکراسی له‌ عێراق ده‌کرێت به‌ڵام له‌مه‌وبه‌دواوه دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵی و جێگیربوونی دیموکراسی ده‌بێته‌ هۆکاری سه‌ره‌کیی هاندانی خه‌ڵک بۆ ناڕه‌زایه‌تی، ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان.

مه‌لا به‌ختیار گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای هه‌ر بارودۆخێک له هه‌رێمی ‌كوردستان به‌ڵام هێشتا به‌دیلی یه‌كێتی له ‌كوردستان نابینم! به‌دیلی یه‌كێتی نه‌ به ‌مێژوو، نه‌ به ‌قوربانی، نه‌ به‌ ستراتێجی و نه‌ به ‌ئایدۆلۆجییه‌ت نابینم! هه‌روه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نابێ‌ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ وابكات چاو له ‌كه‌موكوڕییه‌كان بپۆشین! چوونكه‌ هیچ كاتێک باشییه‌ مێژوویییه‌كان پاساو نییه بۆ باشی هه‌تاهه‌تایی به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌یه‌ هه‌تا ده‌توانین دوا ئامانجه‌كان به‌دیده‌هێنین كه‌ ئامانجی دیموكراسی، ئازادی، مه‌ده‌نی و دادپه‌وه‌رییه ‌و ده‌بێ‌ یه‌كێتیش، یه‌كێتی هه‌موو قۆناغه‌كان ‌و ڕاپه‌ڕاندنی هه‌موو ئه‌ركه‌كان‌ و یه‌كێتی پێگه‌یاندنی هه‌موو نه‌وه‌كان بێ‌ نه‌ک یه‌کێتییێکی قاره‌مان له ‌مێژوودا‌ و به‌جێماوی ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌م بێ‌."

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53492

Your Comment

You are replying to: .
captcha