به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارۆن ستین توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگای لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هۆکاری به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریکا له کوردی سووریا به به‌کارهێنانی ئه‌و بابه‌ته وه‌ک ئههرۆمێک دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وه‌سف ده‌کات.
ناوبراو پێی وایه که کورد نابێت چاوه‌ڕوان بێت ئه‌مریکا پشتیوانی له پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازیی ئه‌وان بکات. له ڕاستیدا واشنتۆن پشتیوانی له‌و کارانه ناکات که دامه‌زراندنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بۆ کورد له باکووری سووریای به‌دواوه بێت.
ئارۆن ستین له یادداشتێکدا که له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو کراوه‌ته‌وه ته‌ئکیدی کردووه که ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌مریکا بۆ پشتیوانی له کورد ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌که وه‌ک ئههرۆمێک دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا به‌کار بهێنێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مریکا بابه‌ته‌که وه‌ک کارتێکیش بۆ بێ‌ئاکام هێشتنه‌وه‌ی کاره‌کانی ڕووسیا و تورکیا به‌کار ده‌هێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment