به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌سه‌ر هه‌وڵی ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی کورد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌ی عه‌ین عیسا له پارێزگای ڕه‌قه هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاند: ئه‌م هه‌وڵه به شێوه‌ی ئاشکرا هه‌وڵی وڵاتانی زامنی دانووستانی ئاستانه له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا له‌ناو ده‌بات.
له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیادا هاتووه: ژماره‌یێک گرووپی جیاییخوازی سووریا به بۆنه‌ی پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌یانهه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دابمه‌زرێنن. ڕۆژی 3ی مه‌ی 2019 هه‌وڵ درا کۆنگره‌یێک له‌ژێر ناوی "کۆنگره‌ی هۆز، عه‌شیره و ئیتنیکه"کان له عه‌ین عیسا به‌ڕێوه بچێت. ئه‌م کۆنگره که بڕیار بوو له‌سه‌ر هه‌وڵی ژماره‌یێک له سه‌رکرده کورده‌کان به‌ڕێوه بچێت به بۆنه‌ی بێمه‌یلیی سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان بۆ کۆنفڕانس گۆڕا.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که هۆزی عه‌ره‌بی ناوچه‌که تێڕوانینێکی ئیجابی به ئایدیای به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌که نه‌بووه و هاتووه: ئه‌م کۆنگره‌یه به شێوه‌ی ئاشکرا هه‌وڵی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پاسه‌وانی له یه‌کپارچه‌ییی سووریا پێشێل ده‌کات. شڵه‌ژاندنی دووباره‌ی وڵات پێکهاته‌ی له‌رزۆکی سووریای چهندئیتنیکی له‌ناو ده‌بات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment