کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و وتانه‌ی ڤالا فه‌رید، ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌میانی دیدارێكیدا هاتوون له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج كه پێكهاتبوون له كنوت لیه‌ن، نوێنه‌ری تایبه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج و تونێ ئه‌له‌ش، باڵیۆزی نه‌رویج له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند "له ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی سازانی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حکوومەتی هه‌رێمین بۆ رێككه‌وتن، چوونكه په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێک ده‌بێت له چاره‌سه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی."
ناوبراو وتیشی دوای ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ین به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازى له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا و ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له نێو په‌رله‌ماندا ده‌ستمان كردوه به چاكسازی له رووی دارایی و كارگێڕییه‌وه به‌چاودێریی دیوانی چاودێریی دارایی و به‌شێوه‌یێكی شه‌فاف له ماڵپه‌ری په‌رله‌مان بلاوى ده‌كه‌ینه‌وه."
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حکوومەتی عێراقیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت و ده‌خوازین حکوومەتی عێراق ته‌واوی بڕگه‌و ماده‌كانی ده‌ستور جێبه‌جێ بكات به‌تایبه‌تی ماده‌ی 140و به جێبه‌جێ كردنیشى كێشه و گرفته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment