«دزی و گزی» و «شاردنەوەی کاڵا» سووژەی کاریکاتۆریستانی کرماشانی

بەشی کرماشان- پێشانگای کاریکاتۆر لەسەر تەوەری ئیختیلاس، گەندەڵیی ئیداری، شاردنەوەی کاڵا و بەرخۆرپەروەری لە کرماشان بەڕێوە دەچێت.

بەڕێوەبەری ناوەندی کاریکاتۆری بەشی هۆنەری کرماشان بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند ڕۆژی شەممە 14ی گوڵان لە کاتژمێر 16وە ئەم پێشانگایە دەکرێتەوە.

فەخرەدین دووست محەمەد زیادی کرد ڕۆژی دووشەممەش لە پێشانگاکەدا کۆبوونەوەیێکی پسپۆڕی بە ئامادەبوونی نگارکێشانی کرماشانی بەڕێوە دەچێت.

لایەنگران دەتوانن لە کاتژمێر 9 تا 12 بەیانی و 14 تا 19ی دوای نیوەڕۆ سەردانی پێشانگاکە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53452

Your Comment

You are replying to: .
captcha