کوردپرێس:
هەردوو وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و تەندروستیی عێراق لە پەراوێزی گه‌وره‌ترین كۆنگرێسی ته‌ندروستی و پیشانگای پزیشكی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوون، کە بە فارمادێنت ناسراوه و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانیی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24 لە شاری هەولێر دەستی پێ‌کرد.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: به رێژه‌ی له 45% تا 55%ی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان له ده‌رمان له به‌غداوه ده‌نێردرێت، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كرێت.
وه‌زیری ته‌ندرووستی دووپاتیش ده‌كاته‌وه، بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان و رێگریكردن له هاورده‌كردنی ده‌رمانی خه‌راپ، حكوومه‌تی هه‌رێم پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غدا له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، دکتۆر سەباح زێباری، سەرۆکی لیژنەی تەندرووستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و بڕه ده‌رمانه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت، له رێگه‌ی سنووره‌كانی باشووره‌وه بۆمان دێت، بۆیه پێویسته له حكوومه‌تی داهاتوودا ئه‌و بابه‌ته به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، چوونكه پرسێكی هه‌ستیاره و په‌یوه‌ندیی به ژیانی هه‌موو تاكێكی كوردستانه‌وه هه‌یه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، عەلا عەلوان، وەزیری تەندرووستی عێراق نایشارێته‌وه، كه بەشێکی زۆری دەرمانە نایاساییەکان لە ڕێگای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ده‌شڵێت: پرسی ده‌رمان كێشه‌ی زۆری له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه بڕی ده‌رمانی هاورده‌كراو به‌شی هه‌موو پێداویستییه‌كان ناكات، به‌رهه‌می ناوخۆییشمان له سفر نزیكه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له هه‌مووی مه‌ترسیدارتر پرسی ده‌رمانی ساخته و نایاسایییه، چونكه له 70%ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له عێراق هه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ری ناشێن، ئه‌وانه‌ش كه له رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانیشه‌وه هاورده ده‌كرێن، به‌بێ كۆنترۆڵ دێنه ژووره‌وه.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه هاوكاری كاری و هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه ده‌بینه‌وه.
كۆنگره و پیشانگای ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ ده‌رمانسازى و پزیشكى و پزیشكیى ددان (فارمیدێنت) بە ئامادەبوونی ٣٠٠ پسپۆڕی پزیشکی ناوخۆیی و دەرەکی و بۆ ئەنجامدانی نزیکەی ٢٠ کۆنفرانسی زانستی لە هەولێر, بڕیارە تا 5ى ئه‌م مانگه بە بەشداری زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس بەردەوام بێت.
Your Comment