گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەگەڵ جێمس جێفری كۆ بووەوە

بەشی تورکیا- گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ سووریا جێمس جێفری كۆ بووەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند كۆبوونەوەكە لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە نێوان شاندی هەردوولا بە سەرۆكایەتیی كاڵن و جێفری بەڕێوەچوو و تیایدا دواپێشهاتەكان لەبارەی سووریاوە تاوتوێ كراون.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی توركیا كراوەتەوە و بابەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی فورات و سەرتاسەری سووریا، ناوچەی ئارام، جێبەجێ كردنی نەخشەڕێگای منبج ، چارەسەری سیاسی بۆ سووریا و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سووریا تاوتوێ كراوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەروەها باس له‌و ناوچه‌ ئارامه‌ كراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ پێكبهێنرێت، له‌گه‌ڵ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ ته‌واوی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان. هه‌روه‌ها بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه‌ له‌باره‌ی گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی كۆتایی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامه‌كه‌ له‌ دوای ئه‌و دانووستانه‌ی له‌ نێوان شاندی ته‌كنیكی توركی و ئه‌مریكیدا ئه‌نجام ده‌درێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53440

Your Comment

You are replying to: .
captcha