به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه ئیدعای پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) سه‌باره‌ت قه‌رزه‌کانی پێش و پاش ده‌ستنیشانکردنی قه‌یووم بۆ شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێت: ڕۆژی 17ی نۆڤێمبێری 2016 قه‌یووم بۆ شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان دیاری کرا له‌و کاته‌دا شاره‌وانیی وان 1 ملیار و 712 ملیۆن و 500 هه‌زار لیری تورکیا قه‌رزدار بوو که قهیوومهکه له ماوه‌ی کارکردنیدا 712 ملیۆن و 300 هه‌زار لیر داهاتی بۆ شاره‌وانییه‌که وه‌ده‌ست هێنا. ئه‌وکاته‌ی که ناوبراو پۆستی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وانی ڕاده‌ست کرد قه‌رزی شاره‌وانییه‌که نیسبه‌ت به‌و کاته‌ی پۆسته‌که‌ی وه‌رگرتبوو 23 ملیۆن و 500 هه‌زار لیر دابه‌زینی بووه.
شایانی باسه؛ ساڵی 2016 بکر کایا شاره‌وانی پێشووی گه‌وره‌شاری وان و سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌ستگیر و زیندانی کرا و مانگی نۆڤێمبێری 2016 ئیبراهیم تاشیاپان پارێزگاری وان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاوه وه‌ک قه‌یووم بۆ شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری وان ده‌ستنیشان کرا. هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و جارێکی‌تر ئه‌و پۆسته ڕاده‌ستی پارتی دیموکراتی گه‌لان کرایه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment