به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2014 و پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاری کوردنشینی کۆبانێ له باکووری سووریا هاوکارییه‌کانی نێوان ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ده‌ستی پێ‌کرد. ئێستا پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی 5 ساڵ له هاوپه‌یمانێتیی نێوان کورد و واشنتۆن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته ده‌یهه‌وێت هێزه‌کانی له سووریا بکشێنێته‌وه و به‌م شێوازه‌ش کورد به‌ره‌وڕووی هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا ده‌بێته‌وه. تورکیا هێزی کوردی سووریا به "تیرۆریست" ده‌ناسێنێت و پێی وایه که ئه‌وان سه‌ر به په‌که‌که‌ن واتا هێزی به‌رهه‌ڵستکاری کوردی تورکیا.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز له ڕاپۆرتێکدا له‌باره‌ی دۆخی باکووری سووریاوه نووسیی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مه‌ترسیی زاڵبوونی داعش له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه که‌م بۆته‌وه به‌ڵام هێرشێکی ناوبه‌ناو له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت که به‌رپرسانی کوردی سووریا پێیان وایه هێرشه‌کان له‌لایه‌ن شانه نوستووه‌کانی داعشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کورد که نیگه‌رانییێکی زۆری له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا هه‌یه نازانێت چ چاره‌نووسێکی له‌و ناوچانه ده‌بێت چوونکه مومکینه پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا هێزه‌کانی تورکیا هێرشێکی به‌رفراوانی سه‌ربازی بۆ ده‌رکردنی هێزه کوردییه‌کان له ناوچه‌که ئه‌نجام بده‌ن.
ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا ڕه‌خنه له ناشه‌فافی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر سووریا ده‌گرێت و ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ده‌نووسێت که ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا سه‌ری له کورد شێواندووه.
ئاڵدار خه‌لیل ئه‌مریکا به هۆکاری سه‌رلێشێواوی کورد وه‌سف ده‌کات چوونکه به وته‌ی ناوبراو ئه‌مریکییه‌کان سیاسه‌تێکی شه‌فاف ناگرنه‌به‌ر هه‌ر بۆیه ئه‌مریکییه‌کان ئه‌م کێشه‌یه‌یان خولقاندووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه که کورده‌کان مه‌ترسیی هێرشی تورکیا به هه‌ند وه‌رده‌گرن به‌و بۆنه‌شه‌وه هه‌ندێک توونێلیان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان که‌ندووه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی هێرشی تورکیادا خافڵگیر نه‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment