به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له لێدوانێکدا باسی له قه‌یرانی ئابووریی ئه‌و وڵاته کرد که نزیکه‌ی 10 مانگه به‌رۆکی وڵاته‌که‌ی گرتووه و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له ماوه‌ی 9مانگ و نیوی ڕابردوودا له ئابووری تورکیا ڕوویان داوه شتگه‌لێک نیین که له ئابووری وڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. ئه‌و ڕۆکێتانه‌ی ماوه‌یێک ھه‌ڵده‌درایه سنووره‌که‌مان وه‌ک بۆمب و فیشه‌ک، له‌گه‌ڵ ئه‌و ھێرشانه‌ی به‌م دواییه بۆ سه‌ر ئابوورمان ئه‌نجام ده‌درێت به‌م مانگانه‌ی دوایی، ھه‌مان شته. ڕێوشوێنی پێویستمان به‌په‌له گرته‌به‌ر و پێش له‌وه‌ی که‌سێک ئاگادار بێته‌وه ڕێگریمان له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بابه‌ته کرد.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: وه‌ک چۆن ته‌سلیمی تیرۆری چه‌کدار و دیپلۆماسی نه‌بووین، ته‌سلیمی تیرۆری ئابووریش نه‌بووین و نابین. ئه‌و قۆناغه سه‌ختانه‌ی که تێمانپه‌ڕاند هه‌رگیز ئێمه له دروست‌کردنی تورکیایێکی گه‌وره و به‌هێز پاشگه‌ز ناکاته‌وه. جارێکی‌تر بینیمان که یان "به ئامانج ده‌گه‌یێین" یان "ده‌مرین". هیچ ڕێگه‌یێکی‌تر نییه. ده‌زانین که مانگانی داهاتووشمان سه‌خت تێده‌په‌ڕێنین. سه‌رده‌مێک تێده‌په‌ڕێنین که به‌ئه‌نقه‌سته‌وه سیاسه‌تی ئه‌منییان به‌ره‌وڕووی په‌یوه‌ندیی ئابووریمان کردۆته‌وه. ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی که پاش هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 وه‌ده‌ستمان هێنا فێرمانی کرد که چۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه بوه‌ستینه‌وه. ئینشائه‌ڵڵا له ئاینده‌دا هه‌موو شتێک ئاسانتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment