هەسەدە: لە پێکدادانی عەین عیسا 5 شەڕڤانی ئێمە گیانیان بەخت کرد

بەشی سووریا- لە پێکدادانەکانی دەوروبەری عەین عیسا لە کوردستانی سووریا 5 ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانیان لە دەست دا.

کوردپرێس:

بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی فورات، سەنتەری ڕاگەیاندنی سوپای سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیێکدا بە فەرمی ڕایگەیاند لە هێرشەکانی سوپای تورکیا و میلیشیا توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا 5 شەڕڤانی سوپای سووریای دیموکرات گیانیان لە دەست دا.

بەیاننامەکە ڕوونی کردۆتەوە کە سوپای تورکیا و میلیشیا توندڕەوەکان هێرشیان کردووە و لە پێکدادانەکاندا کە ڕۆژانی 27 و 28ی کانوونی یەکەم لە دەوروبەری دوو گوندی "المشرفە" و "الجۆبل" ڕووی داوە 5 شەڕڤان گیانیان بەخت کردووە.

هەر لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: "هێرشی دەستدرێژیکاران تێکشکێندراوە و وەڵامی خێرای هێزەکانی سووریای دیموکراتی بەدوادا هاتووە."

شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشی توپخانەکانی سوپای تورکیا و هێرشی زەمینیی میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا دژی دەوروبەری عەین عیسا زیادی کردووە و گومان دەکرێت کە تورکیا نیازی هێرش کردنی فراوانی هەبێت بۆ داگیرکردنی عەین عیسا.

News Code 534

Your Comment

You are replying to: .
captcha