وەزیرى دارایی و سەرۆکی بانکى ناوەندیی عێراق بانگهێشتى دادگەى فیدراڵی کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق داواکارییەکی ئاڕاستەی وەزیرى دارایی وڵات و پارێزگارى بانکى ناوەندی کرد کە ئامادەى دانیشتنى داهاتووى دادگە بن لەبارەی ئەو پرسە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 8ـى ئاداری 2022، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دانیشتنى تایبەتى دادگەی لەبارەى سکاڵایەک دواخستووە کە تایبەت بووە بە گەڕاندنەوەى نرخى دۆلارى ئەمریکى بۆ بەهاى پێشوی کە نزیکەی 120 هەزار دینار بووە بەرانبەر بە 100 دۆلار.

دادگاکە ئاماژەى بەوەداوە کە ئەو دواخستنە بۆ ئەوەیە هەریەک لە عەلى عەللاوى، وەزیرى دارایی وڵات و مستەفا غالب، پارێزگاری بانکى ناوەندیى وڵات لە دانیشتنى داهاتووى دادگەدا ئامادەبن کە بڕیاردرا لە 14ـى ئادار ئەنجامبدرێت.

News Code 5339

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha