کوردپرێس:
کرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چۆغی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ژماره‌یێک ھاووڵاتیی سه‌نته‌ری قه‌زای مه‌خموور به مه‌به‌ستی هه‌ڵکه‌ندنی دۆمه‌ڵان چوونه‌ته چیای قه‌ره‌چۆغی نزیک شارۆچکه‌ی مه‌خموور و دواتر که‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چه‌کدارانی داعشه‌وه."
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه، چه‌کدارانی داعش داوای ناسنامه‌یان له ڕفێندراوان کردووه و دواتر ده‌رکه‌وتووه یه‌کێک له ھاووڵاتییانی کورد پێناسی ئاسایشی یه‌کێتیی پێ بووه و له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیر کراوه و چاره‌نووسی دیار نییه."
به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چۆغی پارتی ده‌شڵێت: "چه‌کدارنی داعش له چیای قه‌ره‌چۆغ و ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خموور به‌رده‌وام ھاتۆچو ده‌که‌ن و ئه‌و سنووره پڕیه‌تی له چه‌کدارانی داعش و پێشتر ھه‌ر له‌و سنووره کرده‌وه‌ی تیرۆریستییان به‌ڕێوه بردووه."
عه‌بدوڵڵا ڕوونی کرده‌وه: "ھه‌وڵێک ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سنووره له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه به‌ڕێوه ببرێت، چوونکه ئێستا عێراقیش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به بێ ھه‌بوونی ھێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌که سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێ، ھه‌وڵه‌کان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی کۆتایی به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگریی عێراق له دانوستاندان."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment