به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌لێکساندر لاڤرۆنتیف نێردراوی ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه به دۆخی پێچه‌ڵاوپووچی ئیدلب ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ده‌ستدانی کۆنتڕۆڵی ئیدلب له‌لایه‌ن تورکیاوه جێگای نائومێدییه. تورکیا به هاوکاریی به‌رهه‌ڵستکارانی میانه‌ڕه‌و نه‌یانتوانیوه پڕۆژه‌ی له‌ناوبردنی پاشماوه‌ی تیرۆریستان له ئیدلب جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: کۆنتڕۆڵ‌کردنی به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی ئیدلب له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشامه‌وه پرسیارگه‌لێکی زۆری بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌ئاراوه و له ڕاستیدا جێگای نائومێدییه. ماوه‌یێکی زۆره له ڕێککه‌وتنی سه‌رکرده‌کانی تورکیا- ڕووسیا ده‌گوزه‌رێت که له سووچی له‌سه‌ر ئیدلب واژۆیان کرد. زیاتر له شه‌ش مانگ پڕۆسه‌یێکی درێژخایه‌نمان تێپه‌ڕاند. ئێمه نیگه‌رانییێکی زۆرمان له‌سه‌ر دۆخی ئیدلب هه‌یه. له ڕاستیدا گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی به‌ره‌ی نوسره‌یه.
ئه‌لێکساندر لاڤرۆنتیف جه‌ختی کرده‌وه: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به بێ بچووکترین که‌مته‌رخه‌می درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستیی هێزێکی ڕادیکاڵ -که له ئیدلبدان- له وڵاتێکی ئه‌ورووپی یان هه‌ر شوێنێکی قازانجێکی بۆ هیچ که‌س به‌دواوه نابێت. یاسای ئاگربه‌ست ئه‌و گرووپه ناگرێته‌وه. ئێمه به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
نوێنه‌ری تایبه‌تی پووتن له‌باره‌ی ناوچه ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا ڕاشی‌گه‌یاند: ئێمه ده‌زانین که هه‌وڵگه‌لێک به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئه‌من له سنووره هاوبه‌شه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا- عێراق له‌ئارادایه و هه‌وڵ ده‌درێت هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌و ناوچه‌یه جێگیر بکرێن. ئێمه له‌و قه‌ناعه‌ته‌داین ده‌کرێ ناوچه‌یێکی ئه‌من دروست بکرێت به‌ڵام باشترین بژارده کۆنتڕۆڵ‌کردنی ناوچه ئه‌منه‌که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریایه. ئه‌م کاره ته‌نها کۆنتڕۆڵ‌کردنی سنووره‌کان له‌خۆ ناگرێته‌وه و ده‌توانێت ده‌سته‌به‌رکه‌ری ئاسایش بێت و ڕێگری له پیلانه جۆراوجۆره‌کان بکات. ئێمه هه‌م له عه‌فرین و هه‌م له ناوچه‌کانی نێوان ئه‌عزاز تا جرابلۆس قسان ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment