حامی ئاکسۆی: چاوه‌ڕێین ئه‌مریکا هه‌نگاوی كرده‌یی له‌باره‌ی یه‌په‌گه‌ بگرێته‌به‌ر

به‌شی تورکیا- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه‌ی به‌ بابه‌تی باکووری سووریا کرد و گوتی: چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی كرده‌یی له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌روویانه‌وه‌ یه‌په‌گه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا تیشکی خسته‌ سه‌ر بابه‌تی باکووری سووریا و ڕای‌گه‌یاند: چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی كرده‌یی له‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌روویانه‌وه‌ یه‌په‌گه‌. ده‌بینین که جارێکی‌تر‌ ئه‌مریکا ده‌ستی داوه‌ته‌وه‌ زمانی هه‌ڕه‌شه‌. ئه‌مریکا به‌و خۆسه‌پاندنانه‌ی ناگاته‌ ئامانج. چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێمه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ی باکووری سووریا ڕوون و ئاشکرایه‌. ده‌بێ ناوچه‌ ئه‌منه‌که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادا بێت و یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌بێت و له‌ قووڵاییی 20 مایلی واتا 32 کیلۆمه‌تری سنووره‌کانی تورکیا بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئێمه‌ هه‌رگیز نه‌مانوتووه‌ سیسته‌می پاتریۆت ناکڕین. ئه‌مریکا هه‌رچه‌ند دێر به‌ڵام پێشنیازی فرۆشتنی ئه‌و سیسته‌مه‌ مووشه‌کییه‌ی به‌ تورکیا دا. دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زاره‌تخانه‌کانی هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53351

Your Comment

You are replying to: .
captcha