به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که پێش له هاتنی داعش له‌باره‌ی ژماره‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه تاکوو پێش ساڵی 2014 نزیکه‌ی 50 کۆمپانیای نه‌وت و گازی بیانی له هه‌رێمی کوردستاندا له بواری ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز چالاک بوون. له کاتی هاتنی داعش و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری ژماره‌یێک له کۆمپانیا بیانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ده‌ره‌وه.
به‌ڵام به دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕووی له باشتربوونه‌وه کرد و سه‌رچاوه دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رز بوویه‌وه هه‌ر بۆیه حه‌قده‌ستی کۆمپانیا بیانییه‌کان له کاتی خۆیدا ده‌درێت.
کۆمپانیای گوڵف کی ستۆن کۆمپانیایێکی نه‌وتیی بیانیی چالاک له هه‌رێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یێکدا باس له پێدانی مونه‌زه‌می حه‌قده‌ستی ئه‌و کۆمپانیا له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌کات به بۆنه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی خاوه‌وه.
گوڵف کیستۆن له به‌یاننامه‌که‌یدا باسی له‌وه کردووه که به بۆنه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی خاو به هه‌رێمی کوردستان له مانگی جانیڤێریدا چوارده ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری له هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتووه.
گوڵف کی ستۆن ڕایده‌گه‌یێنێت که له‌م بڕه‌پاره‌یه نزیکه‌ی یازده و نیو ملیۆن دۆلار داهاتی کۆمپانیاکه بووه و ئه‌و بابه‌ته‌ش بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی بایه‌خی پشکه‌کانی ئه‌و کۆمپانیا له ڕۆژی هه‌ینیدا بۆ زیاتر له یه‌ک له‌سه‌د به‌رز ببێته‌وه.
شایانی باسه؛ کۆمپانیای نه‌وتیی گوڵف کیستۆن چالاکییێکی به‌رفراوانی له کێڵگه‌ی شێخاندا هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment