بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا ئەمریکا پلانێکی نوێی بەدەستۆیە

بەشی جیهان- لە حاڵێکدا کە بڕیار وابوو تا کۆتایی ئەم مانگە هێزە ئەمریکییەکان لە باکووری سووریا بکشێنەوە، بە گوێرەی پلانە نوێکە بڕیارە هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ئەگەری ڕێککەوتنی کۆتاییاندا ناوچەیێکی ئارام بە قووڵایی 20 کیلۆمەتر (لەسەر داوای تورکیا) لە باکووری سووریا دابمەزرێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی و تورکەوە کە لەم ڕۆژانەدا سەرقاڵی دانووستانن لەبارەی چارەنووسی باکووری سووریا، دەنووسێت: بەگوێرەی پلانە تازە داڕێژراوەکە، ئەمریکا و تورکیا دەیانهەوێت بەشێوەی هاوبەش لە باکووری سووریا ناوچەیێکی ئارام دابمەزرێنن. تورکیا جەختی کردۆتەوە کە ناوچە ئەمنەکە لەنێو خاکی سووریا دەبێت قووڵایی 20 کیلۆمەتری بێت و تورکیا دەستی بەسەردا بگرێت.

بەگوێرە ئەم ڕۆژنامەیە، بەرەوپێش چوونی ئەم پلانە و بە ئەنجام گەیشتنی ئەرکێکی نوێ دەخاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و ئەمەش بەم بۆنەوەیە کە فەڕەنسا و بەریتانیا ئامادە نەبوون هێزەکانی خۆیان لەناوچەی ئارامی باکووری سووریا جێگیر بکەن.

بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی جەخت دەکاتەوە کە هێشتا ڕاجیاوازیێکی گەورە لەنێوان ئەمریکا و تورکیا هەیە لەسەر ناوچەی ئارامی باکووری سووریا و ئەمەش ئەوەیە کە ئەمریکا دەیهەوێت قووڵایی ناوچە ئارامەکە زۆر کەمتر لەوە بێت کە تورکیا چاوەڕوانی دەکات. گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامن و هیچ شتێک یەکلا نەکراوەتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکی ئەمدواییە ڕایانگەیاندووە ئەگەر ناوچەی ئارام دروست بکرێت، هێزە کوردەکانی سووریا ناسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل کە تورکیا بەتوندی دوژمنایەتییان دەکات لە ناوچە ئارامەکەدا بوونیان نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53342

Your Comment

You are replying to: .
captcha