بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سادق سڵیتی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئیسڵاح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردەوە؛ بە فەرمیی داوای روونکردنەوەی لە وەزارەتی نەوت کردووە سەبارەت بەهەدەردانی حەوت ملیار دۆلاری ساڵانە بەهۆی سووتانی ئەو غازەی لە کێڵگە نەوتییەکانەوە دەردەچێت، بەبێ ئەوەی سوودێکی ئەوەتۆی لێببینرێت دەسووتێت.
سادق سڵیتی رایگەیاندووە: ساڵانە عێراق بەبەهای ملیاران دۆلار غاز دەکڕێت بۆ کارپێ کردنی ویستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام ئامادەنییە رێگەچارەیێک بۆ سووتان و بەهەدەردانی غازی کێڵگەکانی خۆی بدۆزێتەوە.
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment