کوردپرێس:
له ڕاپۆرتێکدا بی بی سی نیووز ئاشکرای کردووه که زانایانی زانکۆی کالیفۆرنیای ئه‌مریکا ئامێرێکیان به‌رهه‌مهێناوه که ده‌خرێته مێشکی مرۆڤه‌وه و خه‌یاڵه‌کانی ده‌گۆڕێت بۆ قسه‌کردن.
داهێنانه‌که له جۆرنالی (نه‌یچه‌ر) بڵاو کراوه‌ته‌وه و وه‌ک داهێنه‌رانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن هه‌نگاوه‌که‌یان بێهاوتایه و ئومێد ده‌به‌خشێته‌وه به‌و که‌سانه‌ی که به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کانی مێشکه‌وه توانای قسه‌کردن له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه سانفرانسیسکۆ سه‌رۆکی تیمی داهێنه‌رانی ئامێره‌که ده‌ڵێت: ئامێره‌که به دوو قۆناغ ئیش ده‌کات، سه‌ره‌تا له ناو مێشک‌دا جێگیر ده‌کرێت و سیگناڵه‌کانی قوڕگ و گوێ و لووت وه‌رده‌گرێت، دواتر به خوێندنه‌وه‌ی شێوازی جووڵه‌ی زمان و قورگ سیگناڵه‌کان بۆ وشه‌ی زاره‌کی ده‌گۆڕێت، به‌وه‌ش یارمه‌تی که‌سه‌که ده‌دات ئه‌وه‌ی له مێشکیدایه بیکاته ده‌ربڕین.
هه‌ریه‌ک له نه‌خۆشییه‌کانی برینی مێشک، شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ، جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌کانی ده‌مار کێشه بۆ سیسته‌می قسه‌کردنی مرۆڤ دروست ده‌که‌ن و ئه‌م داهێنانه‌ش ئومێدێک بۆ توشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییانه ده‌گێڕێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment