کوردپرێس: جەبار یاوەر بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی ڕاگەیاندووە سەرەڕای ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراق و سووریا و شکستی سەربازیی ئەو گرووپە، بەڵام بە کردار داعش چالاکە و لە ئێستادا نزیک لە 2000 ئەندامی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا لە مەخموورەوە تا باشووری کەرکووک و پارێزگای دیالە بوونیان هەیە.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە زیادی کرد جگە لە دوو هەزار ئەندامی داعش، ژمارەێکی زۆر لە ئەندامانی شانەی نووستووی داعش لە ناوچەکەدا چالاکن و بەشێک لە گوندنشینەکان لە شەواندا هەوڵی یارمەتی گەیاندن بە ئەندامانی داعش و بەشداری لە جووڵەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەکەن.
ناوبراو وەبیری هێنایەوە تا ئێستا هیچ دەزگایێکی ئەمنییەتی و هەواڵگریی ناوچەکە و جیهان، نەیانتوانییوە نیشانەیێک لە شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی و دیکەی سەرکردەکانی داعش بدۆزنەوە.
جەبار یاوەر وتیشی لە شەڕی داعشدا 1 هەزار و 720 پێشمەرگە گیانیان لەدەست داوە و 10هەزار و 720 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment