به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خۆرهه‌ڵاتناسانی ڕۆژئاوایی عیلاقاتێکی زۆریان به کلتوور و ئه‌ده‌بیاتی کوردی هه‌یه که ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی له ژماره‌یێک له خوێندگاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاوڕێکی تایبه‌ت له توێژینه‌وه‌ی کوردی بدرێته‌وه. یه‌کێک له‌م خۆرهه‌ڵاتناسانه ئه‌لێکساندر ئاگۆستۆس ژابایه که زانکۆی یاگیلۆنیا واتا کۆنترین زانکۆی پۆڵه‌ندا له ساڵی 2016دا کۆنفڕانسێکی به‌بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی یادی ناوبراو له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی کوردی له خۆڕهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ساز کرد. له‌و زانکۆیه‌دا توێژینه‌وه له‌سه‌ر کاروباری فه‌رهه‌نگی و سیاسیی کورد ئه‌نجام ده‌درێت.
زانکۆی یاگیلۆنیا ژیاننامهیێکی له‌باره‌ی ئه‌لێکساندر ئاگۆستۆس ژابا ئاماده کردووه که تێیدا هاتووه: ئه‌لێکساندر ئاگۆستۆس ژابا له ساڵی 1801 له کراسلاوای پۆڵه‌ندا له‌دایک بوووه و له ساڵی 1894 له ئێزمیری تورکیا کۆچی دواییی کردووه. ئه‌م خۆرهه‌ڵاتناسه پۆڵه‌ندییه له ماوه‌ی ساڵانی 1824 بۆ 1928 فێری زمانه خۆڕههڵاتییهکان له سهنپێتێرزبوورگی ڕووسیا بووه و له ماوه‌ی ساڵانی 1848 بۆ 1866 وه‌ک وه‌رگێڕی کونسووڵخانه‌ی ڕووسیا و دواتر وه‌ک کونسووڵی ڕووس له ئه‌رزڕووم چالاکی ده‌کات و دواتر له‌و شوێنه‌دا کۆچی دوایی ده‌کات.
له‌م ساڵانه‌دا ئه‌لێکساندر ئاگۆستۆس ژابا هه‌ندێک بابه‌تی له‌سه‌ر زمان، کلتوور و دابونه‌ریتی کورد کۆ کرده‌وه و له ساڵی 1861 له ڕۆژنامه‌یێکی فه‌ڕه‌نسی و له‌ژێر ناوی (Receueil des notices et recites de la littérature et des tribus du Kourdistan ) یان "کۆمهڵهئهدهبیات و هۆزه کوردییه‌کان" بڵاوی کرده‌وه.
ئه‌م کوردناسه پۆڵه‌ندییه دواتر له ساڵی 1879 یه‌که‌مین فه‌رهه‌نگی کوردی- فه‌ڕه‌نسی له‌ژێر ناوی (Dictionnaire kurde-français) له چاپ دا.
مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا ناوبراو به که‌سایه‌تییێکی به‌رجه‌سته و کوردناسیی جیهان ده‌ناسێنێت.
ژابا سه‌رکه‌وتنی خۆی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک بابه‌ت له‌سه‌ر زمان، کلتوور و دابونه‌ریتی کورد به‌بۆنه‌ی زه‌حمه‌ته‌کانی مه‌لا مه‌حموود بایزید ده‌زانێت. ژابا مه‌لا مه‌حموود به مامۆستای خۆی ناو ده‌بات و ڕایگه‌یاندووه که مه‌لا مه‌حموود سه‌رچاوگه‌ی سه‌ره‌کیی زانیارییه کۆکراوه‌کانی ناوبراو له‌باره‌ی کورده.
ئه‌م کتێبه به به‌کارهێنانی پێشه‌کی و پاشه‌رۆکی مامۆستا هه‌ژار بۆ سه‌ر زمانی فارسی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه.
زانکۆی یاگیلۆنیا بۆ وه‌سف کردنی ژابا ده‌نووسێت: ناوبراو له نێوان کورد و ڕووسه‌کاندا خۆشه‌ویست بوو به‌ڵام وه‌ک دیپلۆماتکاری تزاری ڕووسی که هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕاوه‌دوونانی ناڕازییانی پۆڵه‌ندی چڕ کردبوو پێگه‌یێکی جه‌ماوه‌ری باشی له نێوان خه‌ڵکی پۆڵه‌ندا نییه و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته ناوبراویان له بیر بردۆته‌وه.
ئه‌م زانکۆیه له ساڵی 2016 کۆنفڕانسێکی له‌باره‌ی "توێژینه‌وه‌ی ڕابردوو له‌باره‌ی کورد و دوورنواڕی ئه‌و بابه‌ته له داهاتوو" به‌بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌لێکساندر ئاگۆستۆس ژابا و مه‌لا مه‌حموود بایزیدی ساز کردبوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment