وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا لە چەتەی سەر ملەیش خراپترە

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەمریکا ئەو مافەی نییە کە بڕیاری لێخۆشنەبوون یان لێخۆشبوون بۆ کڕینی نەوتی ئێران دەربکات؛ خۆ ئەمریکا پۆلیسی جیهان نییە یاسا دیاری کات و وڵاتانی دیکەش ناچار بکات کە ملکەچی فەرمانەکانی بن.

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفڕانسی ئاشتی گەشتووەتە نیۆیۆرک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێران بڕیارەکانی ئەمریکا لەبارەی قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی ئێرانەوە بە هیچ نازانێت لەبەر ئەوەی خۆ ئەمریکا پۆلیسی جیهان نیە کە مافی ئەوەی بێت یاسا و ئەشێ و نەشێ بۆ هەموو جیهان دابنێت و وڵاتانی دیکەش ناچار بکات ملکەچی فەرمانەکانی بن.

زەریف گوتیشی: "ئەم ڕەفتارەی ئەمریکا لە ئەتواری چەتەی سەر ملەیش خراپترە چوونکە هەر هیچ نەبێ چەتەی سەر ملەی خەڵکی دیکە ناچار ناکات کە دەست بە چەتەیی بکەن بەڵام ئەمریکا سەر ملەکەی گرتووە و بە ئارەزوو چەتەیی دەکات و بە وڵاتانی دیکەش دەڵێت ئەگەر وەکوو خۆی دەست بە چەتەیی نەکەن سزایان دەدات."

زەریف هەموو سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە نایاسایی دەزانێت و دەڵێت ئەمریکا سەلماندوویەتی کە متمانەی پێناکرێت و بۆ گفتوگۆکردن ناشێت و هەموو ئەو بڕیار و پەیڕەوانەش خۆیان پێشتر لە سەری ڕێککەوتوون قبووڵ ناکەن. بۆیە ئەو لایەنەی پێویستە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لایەنی ئەمریکییە نەک ئێرانی. چوونکە لایەنی ئێران هەرگیز مێزی گفتوگۆی چۆڵ نەکردووە بەڵکوو ئەمریکا بوو کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و پەیڕەوە دەولییەکانی پێشێل کرد.

لەبارەی داخستنی گەروو هورموزەوە پرسیار لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرا و ناوبراو لە وەڵامدا ڕایگەیاند ئەو بابەتە پێوەندیی بە لایەنی ئەمنی و سەربازییەوە هەیە بۆیە لەو بارەیەوە هیچ ناڵێت بەڵام ئێران بەردەوام دووپاتی کردۆتەوە کە داکۆکیکاری بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبێت و یەک لەو بەرژەوەندییانەی ئێرانیش ئاسایش و ئەمنی ناوچەکە و دوورکەوتنەوە لە شەڕە.

News Code 53295

Your Comment

You are replying to: .
captcha