کوردپرێس:
ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ریتانی بڵاوی کرده‌وه که ئۆتۆمبێلێکی کاره‌بایی به‌رهه‌م هێندراوه که ناوی "بینیفارینا باتێستا"یه و ده‌توانێت خێراییه‌که‌ی له ماوه‌ی که‌متر له دوو چرکه‌دا بگه‌ێنێته 97 کیلۆمه‌تر.
خێراییی ئه‌و ئۆتۆمبێله کاره‌بایییه زیاتره له ئۆتۆمبێلی "فۆرمۆلا وه‌ن" که ده‌توانێت له ماوه‌ی 12 چرکه‌دا خێراییه‌که‌ی له سفر کیلۆمه‌تره‌وه بگه‌یێنێته 290 کیلۆمه‌تر، هه‌روه‌ها خێراتریشه له فڕۆکه‌ی جه‌نگیی F-16.
ئۆتۆمبێلی "بینیفارینا باتێستا" له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی نیویۆرک بۆ ئۆتۆمبێل نمایش کرا که ده‌توانێت ماوه‌ی 350 کیلۆمه‌تر له کاتژمێرێکدا ببڕێت.
ئه‌و کۆمپانیایه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌رهه‌مهێناوه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ئۆتۆمبێلی "بینیفارینا باتێستا" به ته‌واوی دۆستی ژینگه‌یه، هه‌روه‌ها شانازی ده‌که‌ن که یه‌که‌م ئۆتۆمبێلی کاره‌بایییه ده‌چێته لیستی خێراترین ئۆتۆمبێله گه‌شتیارییه‌کانی جیهان که ناسراوه به "جی تی".
هه‌روه‌ها کۆمپانیاکه ئاشکرای کردووه که ئۆتۆمبێله‌که له ئیتاڵیا دروست کراوه و باشترین ڕێنمایییه یاسایییه‌کانی ڕێگاوبانی تێدا جێگیر کراوه و پێشبینیش ده‌که‌ن نرخه‌که‌ی بگاته 2.2 ملیۆن دۆلار.
کۆمپانیاکه بڕیاری داوه 150 دانه له‌و ئۆتۆمبێله به‌رهه‌م بهێنێت که 50 دانه‌ی بۆ ئه‌مریکا و ئه‌وانیتریش بۆ ئه‌ورووپا و ئاسیا هه‌نارده ده‌کات.
ئۆتۆمبێله‌که ساڵی 2020 ده‌خرێته بازاڕه‌کانه‌وه و بزوێنه‌ره‌که‌ی توانای (1900) ئه‌سپی هه‌یه و پاتریه‌که‌ی له ماوه‌ی که‌متر له 40 خوله‌ک سه‌دا 80 بارگاوی ده‌کرێته‌وه.
نموونه‌ی دروستکراوی ئۆتۆمبێلی "بینیفارینا باتێستا" له مانگی داهاتوو له پێشانگای ئۆتۆمبێل له جنێڤ نمایش ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌وه یه‌که‌مین جاره به شێوه‌یێکی فه‌رمی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئاشکرا بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment