عێراق نایەوێت چیدی بۆ هەناردەکردنی نەوت وابەستەی هەرێمی کوردستان بێت

بەشی جیهان- تام ویپڵ دەڵێت: هۆکاری هەوڵەدانی عێراق بۆ کردنەوەی پاڵاوگەی نوێ لە کەرکووک بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە کە ئەم وڵاتە نایەوێت چیدی لە پرسی هەناردەکردنی نەوتدا وابەستەی هەرێمی کوردستان بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری نەوتی عێراق دوو هەفتە پێش ئێستا هەواڵی کردنەوەی پاڵاوگەیێکی نەوتیی لە کەرکووک بە دەفرایەتیی 150000 بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا بڵاو کردەوە. بڕیارە ئەم پاڵاوگەیە بەشێکی گەورەی نەوتی کەرکووک کە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکرێت، بپاڵێوێت.

تام ویپڵ، لێکۆڵەری بواری وزە و نەوت لە گۆڤاری ئۆیل پیک دەنووسێت: ئەم مەسەلەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی بەغدا بۆ وابەستە نەبوونی بە هەرێمی کوردستانەوە.

ناوبراو لە یادداشتەکەیدا زیای دەکات دامەزراندنی ئەم پاڵاوگەیە کێشەی عێراق کە ناچارە نەوتەکەی لە ڕێگاری هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا هەناردە بکات چارەسەر دەکات.

ویپڵ دەڵێت عێراق بەنیازە نەوتی خاوی زیاتر لە ناوچەی کێشە لەسەری کەرکووک بەرهەم بێنێت بەڵام نایشیەوێت ئەو نەوتە لە ڕێگاری هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکات بۆیەش خەریکی کردنەوەی پاڵاوگەیە لە کەرکووک.

هەرێمی کوردستانی عێراق پێش کونترۆڵ کردنی پارێزگای کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە لە ڕۆژێکدا 300000 بەرمیل نەوتی خاوی ئەم پارێزگایەی لە ڕێگای هێڵی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا و دیکەی ناوچەکانی جیهان هەناردە دەکرد. پاش کونترۆڵ کردنی کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە لە 16ی ئاکتەوبری 2017 هەناردەی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای هەرێمەوە گەیشتە سیفر بەڵام دووبارە پاش یەک ساڵ و ڕێککەوتنی دوو لایەنەکە ئێستا ڕۆژانە 100000 بەرمیل نەوتی کەرکووک لە ڕێگای هەرێمەوە هەناردە دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53274

Your Comment

You are replying to: .
captcha