کوردپرێس: لە كۆبوونەوەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێر، رۆژ نووری شاوەیس، هۆشیار زێباری و كەریم سنجاری ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پارلەمانی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان و هەنگاوەكان بۆ تەواوكردنی پێكهاتەی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.
لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دروست بوونی ئەو كەشە ئیجابییەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە دوای هەڵبژاردنەكانی عێراق هاتووەتە ئاراوە، بەرز نرخێندرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە رێگری لەو دەنگانە بكرێت كە بەنیازی تێكدانی ئەو كەشە ئیجابیەن چوونكە باش بوونی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا دەبێتە هۆی سەقامگیریی و بووژانەوە لە هەموو عێراقدا.
بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و بار و گوزەرانی خەڵكی ئەو پارێزگایە و بەڕێوەبردنی مووسڵ تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو و هەردوولا جەختیان لە چڕكردنی هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاری و سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای مووسڵ كردەوە و ئەوەیش دووپاتكرایەوە كە پێویستە خەڵک و پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا بەشداری لە بەڕێوەبردنی لە ئەو پارێزگایەدا بكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment