عەلی باپیر دژی میله‌تی کوردە و پشتیوانی له‌ دوژمنانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: "سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ قۆناغه‌کانی ژیانی ئه‌م میلله‌ته‌دا، قسه‌یه‌کی خێری بۆ کۆمه‌ڵگه‌ و حکوومه‌ت و بۆ راپه‌ڕینی گه‌ل نه‌کردووه‌، دژی میله‌ت و پشتیوانی له‌ دوژمنان و وڵاتان ده‌کات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 5ی ئازاری 2022، عەلی‌ باپیر سەرۆکی‌ کۆمەڵی‌ دادگەریی کوردستان راگەیەندراوێکدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینه‌وه‌ رووی کرده‌ حزبه‌ حوکمڕانانی هه‌رێم و وتی: "ئەگەر خەڵکیش لێتان رانەپەڕێ، ناتوانن بەو جۆرە حوکمڕانییە پڕستەم‌ و گەندەڵییە حزبی و بنەماڵەییە، بەردەوام بن، چوونکە ستەم لە بنهێنەر و کۆتایی پێهێنەری ستەمکارانە".

لە وەڵامدا عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ میدیای پارتی راگه‌یاند: سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ راپه‌ڕینی له‌ دژ کراوه‌ و ده‌رسێکی باشی دراوه‌تێ، ئه‌نجامه‌که‌شی دۆڕاندنه‌که‌ی بوو له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و هه‌موو قسه‌ بێسه‌روبه‌رانه‌ی که‌ رۆژانه‌ ده‌یکه‌ن بۆ شکاندنی مۆراڵ و مه‌عنه‌ویاتی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ کوێی قۆناغه‌کانی ژیانی ئه‌م میله‌ته‌دا قسه‌یه‌کی خێری بۆ کۆمه‌ڵگه‌ و حکوومه‌ت و بۆ راپه‌ڕینی میله‌ت کردووه‌، له‌ سه‌ره‌تای راپه‌ڕینیشه‌وه‌ پشتگیری له‌ خه‌ڵک نه‌کرد، هیچ پشتیوانییه‌کی له‌ دامه‌زراندنی حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌کردووه‌، قسه‌ی خێریشی نه‌کردووه‌.

به‌ وته‌ی عه‌ونی، عه‌لی باپیر ده‌یه‌وێت به‌و قسانه‌ سۆزی خه‌ڵک رابکیشێت، ئه‌گه‌ر راپه‌ڕینێک له‌ کوردستان پێویست بێ، ئه‌وه‌ بۆ راماڵینی ئه‌وانه‌یه‌ که‌ ئینتیمایان بۆ نیشتمان و گه‌ل و حکومه‌تی خۆیان نییه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاو ده‌ڕێژنه‌ ئاشی وڵاتانی تر، ئه‌وانه‌ی که‌ بۆ میله‌تی خۆیان ئیش ناکه‌ن و دژی میله‌تن.

عه‌لی عه‌ونی وتیشی: سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری با بچێت له‌ ئۆپۆزسیۆنی ئۆکرانیا فێر ببێت و ده‌رس وه‌رگرێت که‌ له‌و ته‌نگانه‌یه‌دا، هه‌موویان دژی داگیرکاریی ڕووسیا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و چوونه‌ته‌ به‌ره‌ی جه‌نگ، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون سه‌رکۆنه‌ی داعش بکه‌ن کاتێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر هه‌رێم.

News Code 5325

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha