کوردپرێس: بڕیارە ئەمڕۆ شهممه 20/4/2019، لووتكەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق له بهغدا بەڕێوەبچێت، كە بریتین لە توركیا، سووریا، ئێران، سعوودیە، كوێت و ئوردن و سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتانە بەشداری دەكەن.
بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: "لەو لووتكەیەدا چەندین دۆسیەی ئابووری و ئەمنی تاوتوێ دەكرێن".
ههروهها گووتی: "باس لەو تەحەدییاتانە دەكرێت كە رووبەرووی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونەتەوە، جگە لەوەش باس لە ھەماھەنگی و باش كردنی پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتە دراوسێیانە دەكرێت".
لووتكەی بەغدا بە بەشداریی سەرۆكی پەرلەمانی سعودیە، سەرۆكی پەرلەمانی سوریا، سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن، سەرۆكی پەرلەمانی كوەیت بەڕێوەدەچێت بەڵام عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران پۆزشی هێنایەوە لەوەی كە ناتوانێت بەشداری لووتكەكە بكات.
بڕیارە لەجێی لاریجانی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بەشداری لە لووتكەكەدا بكات.
محەمەد حەلبوسی،سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەمبارەوە رایگەیاند: خاکی عێراق نابێتە شوێنی ھێرش کردن بۆ سەر تێکدانی سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ، هیواخوازیشین وڵاتانی دراوسێش بەڵێنەکانی خۆیان لەبارەی ھاوکاری کردنی عێراق بەدى بهێنن، دەبێت عێراق بگەڕێتەوە پێگەی بەھێزی خۆی لە ناوچەکە و جیھانی عەرەبی.
سەرچاوە: ئەلمەدار
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment