هۆکاری که‌م بوونه‌وه‌ی کۆچی هاووڵاتییانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشکرا ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌زگای لووتکه‌ بۆ کاروباری په‌نابه‌ران باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕێژه‌ی كۆچكردنی هاووڵاتییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ‌به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو كه‌می كردووه‌.

کوردپرێس:

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری په‌نابه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له ‌ئێستادا كۆچی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام ‌به‌راورد به ‌ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی كۆچ كه‌م بۆته‌وه‌".

ناوبراو سه‌باره‌ت به ‌هۆكاری‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ كۆچ وتی‌: "هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆچی هاووڵاتییانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ‌به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو داخستنی سنووره‌كان و سه‌ختبوونی ڕێگه‌ی كۆچكردنه‌ و باشبوونی بارودۆخی دارایی له‌ هه‌رێم هۆكارێكی دیكه‌یه‌".

سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بێت و خۆشگوزه‌رانی هه‌بێت، خه‌ڵک ناچار نابێت كۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات واته‌ بوونی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ له ‌هه‌رێم دیارده‌ی‌ كۆچ زیاتریش كه‌م ده‌كاته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53222

Your Comment

You are replying to: .
captcha