کوردپرێس:
لیوا بابه‌كر فه‌قێ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌باره‌ی چه‌كه‌وه لێژنه‌یێكی تایبه‌ت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا پێک هاتووه و لێژنه‌یێكی باڵا هه‌یه بۆ سه‌ردانی حكوومه‌تی عێراق. دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یێک كرا و كۆبوونه‌وه‌كانیش بۆ لێکگه‌یشتن له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن."
لیوا بابه‌كر فه‌قێ گوتی: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پله‌ی یه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر میزانییه و بودجه كرد و چه‌سپاندی، ئه‌وانی دیكه‌ش قۆناغ به قۆناغ كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت چوونكه پێشمه‌رگه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عێراق و ئه‌و ئیمتیازانه‌ی به سوپای عێراق ده‌درێن ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و خیلاف و ڕێكنه‌كه‌وتنه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر نه‌كراوه."
لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو که بۆ داهاتوو پێشمه‌رگه داوای پشكی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی خۆی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق، پێشمه‌رگه ده‌بێ له %17ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و بودجه‌ی سوپای عێراقی پێ بدرێت و لیوا بابه‌كر فه‌قێ ده‌ڵێت: "ئێمه داوای ئه‌و به‌شه‌مان ده‌كه‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment