به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له لێدوانێکدا باس له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و ستراتێژییه‌ی که له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ گرتمانه‌به‌ر سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه. پڕۆسه‌ی سیاسه‌تی تورکیا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ریده‌خات که سیسته‌می زاڵێتیخوازانه‌ی پارتی داد و گه‌شه(AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا(MHP) درێژه‌ی نابێت که له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا سه‌پاندوویانه. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه به‌ستێنێکه بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێگای دیموکراسی و ئاشتی که تورکیا دایخستبوو. له‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی که هاتۆته‌دی هاوپه‌یمانێتیی حیزبه کوردییه‌کان ڕۆڵێکی به‌رچاوی گێڕاوه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به هاوپه‌یمانێتیی 7 حیزبی سیاسیی کورد کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بینیمان که یه‌کگرتوویی چ کارتێکه‌رییێکی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و ئه‌و ستراتێژییه‌ی که گرتمانه‌به‌ر چۆن چاره‌نووسی تورکیای گۆڕی. هه‌رچه‌ند که هاوپه‌یمانێتیی حیزبه کوردییه‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کان ئه‌نجام درا به‌ڵام له سه‌رانسه‌ری تورکیا هه‌ستی پێکرا. هاوپه‌یمانێتییه‌ی نێوان کورد و HDP ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گێڕا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment