ئاکەپە بە فەرمی داوا دەکات هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئەستەنبۆڵ دووپات بکرێتەوە

بەشی تورکیا- عەلی ئیحسان یاووز جێگری پارتی دادوگەشەپێدان سەردانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیای کرد و بە فەرمی تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئەستەنبۆڵ دا و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکە و دوبارە بەڕێوەبردنەوەی هەڵبژرادنەکانی کرد.

کوردپرێس:

عەلی ئیحسان یاووز جێگری پارتی دادوگەشەپێدان پاش ئاراستەکردنی تانەی ئاکەپە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئەستەنبۆڵ بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: هەموو بەڵگەکانمان ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە. شەوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە پاش ئەوەی کۆمسیۆن ڕایگەیاند ڕکابەرەکەی ئاکەپە بە جیاوازیی 28 هەزار دەنگەوە سەرکەوتووە سەردانی ئەستەنبوڵمان کرد. خوێندنەوەمان بۆ هۆکاری ئەو جیاوازییە کرد و بۆمان دەرکەوت کە مەسەلەکە تەنها کێشەی ژماردنی دەنگەکان نییە ئەگەرچی لە دەنگە بەتاڵەکانیشدا 6 هەزار دەنگی ئاکەپە بۆ ڕکابەری ئێمە هەژمار کرابوو.

ناوبراو زیادی کرد: لێرەدا مەسەلەیێکی زۆر گرینگ هەیە. تەنها 10 لە سەدی دەنگەکان ژمێردراونەتەوە. ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕێگەنادات دیکەی دەنگەکان بژمێردرێنەوە. ئەوەش گومانی تێدایە. هەر بەو 10 لە سەدەی ژمێردراوەتەوە جیاوازیی دەنگەکان گەشتۆتە 13 هەزار و 900 دەنگ. ئەگەر هەمووی دەنگەکان بژمێردرێنەوە بێگومان ئەنجامەکە بە قازانجی ئێمە دەگۆڕدرێت.

ئێمە پشت بەو بەڵگە ڕوونانە دەبەستین و داوای دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە ئەستەنبوڵ دەکەین. ئەو 16 هەزار و 884 دەنگەی بەناوی بیناڵی یێڵدرمەوە نووسراوە بە دەنگی بەتاڵ هەژمار کراوە. ئەوەش تاوانێکی سیستەماتیکییە.

News Code 53159

Your Comment

You are replying to: .
captcha