کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی دووشه‌ممه 15ی 4ی 2019 لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و به ئاماده بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌رانی پله‌باڵای وه‌زاره‌ت پێشوازیان له وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كرد كه له چه‌ند فه‌رمانده‌یێكی پله‌باڵا پێكهاتبوون.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاكامی لیژنه مه‌یدانییه‌كان بۆ ڕووپێوكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر نه‌خشه خرایه‌ڕوو و به وردیش خاڵه‌كانی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق دیاری كراوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكراشی کردووه که له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی تیرۆریستانی داعش و گرووپه تیرۆریستییهكانیتر له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم و بڕیاریش درا به زووترین كات لیژنه‌ی باڵا كۆ ببێته‌وه.
له‌وباریه‌وه فه‌ریق ڕۆكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: به گوێره‌ی ئه‌و ڕووپێوییه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه كراوه میكانیزمی دابه‌ش كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌یان دیاری كراوه كه پێشتر ڕووپێوی بۆ كراوه.
ناوبراو وتیشی: پێشتر لیژنه‌ی لاوه‌كی له خانه‌قین تا ناوچه‌ی ڕه‌بیعه ڕووپێوییان بۆ ناوچه‌كه كردووه و سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریش به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ئه‌و نه‌خشه‌یه بووه كه باس له بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات له ناوچه دابرێندراوهكاندا.
جه‌بار یاوه‌ر ڕوونیشی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی باڵادا بڕیار ده‌درێت له كوێ پێویست بكات هێزی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment