عێراق هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک ده‌خاته‌گه‌ڕ

به‌شی جیهان- گۆڤاره‌ ئابوورییه‌کان هه‌وڵه‌کانی عێراق بۆ دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌ی نه‌وت له‌ که‌رکووک به‌ نیشانه‌ی خواستی به‌غدا ڕاده‌گه‌یێنن بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی به‌ته‌واوه‌تی نه‌وتی که‌رکووک و که‌م‌بوونه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری نه‌وتی عێراق باس له‌ هه‌وڵه‌کانی به‌غدا ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌ له‌ ناوچه‌ی جێناکۆکیی که‌رکووک. بڕیاره‌ ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ ڕۆژانه‌ 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک به‌رهه‌م بهێنێت.

هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 2014 و به‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش که‌رکووکی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برا ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی که‌رکووکی له‌ ڕێگای هێڵی بۆڕییه‌وه‌ هه‌نارده‌ی تورکیا ده‌کرد به‌ڵام پێش له‌ ئه‌کته‌وبری 2017 و پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان کۆنتڕۆڵی که‌رکووک که‌وته‌ ده‌ست هێزه‌کانی عێراق.

ده‌وڵه‌تی عێراق پاش باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کورد ڕه‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌کردنی دووباره‌ی ڕۆژانه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی که‌رکووک له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌.

گۆڤاری ئۆیل پرایس هه‌وڵه‌کانی به‌غدا بۆ دروست‌کردنی پاڵاوگه‌ به‌ ڕێگه‌چاری عێراق وه‌سف ده‌کات بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک و که‌م بوونه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وت.

هه‌ندێک گۆڤاری دیکه‌ ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ هه‌وڵه‌کانی به‌غدا بۆ دامه‌زراندنی پاڵاوگه‌ له‌ که‌رکووک له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌فرایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیان بۆ 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژ به‌رز کردووه‌ و ئاماده‌ییی خۆیانیان بۆ ڕه‌وانه‌کردنی هه‌رچی زیاتری نه‌وتی خاوی که‌رکووک ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ڵام له‌ ڕواڵه‌تدا به‌غدا نایه‌وێت زیاتر له‌مه‌ بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک وابه‌سته‌ی هه‌رێمی کوردستان بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53138

Your Comment

You are replying to: .
captcha