بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامر غەسبان وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی نەوتی عێراق پشتگیری دەکات لە پڕۆژەکانی سەرمایەدانیان لەبەشی پاڵاوتن و پیشەکانی پێوەندیدار بە پاڵاوگەوە لە پارێزگای کێشەلەسەری کەرکووک.
غەسبان لەبەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە وەزارەتی نەوتی عێراق پڕۆژەی کردنەوەی پاڵاوگەیێکی بە دەفرایەتیی 150 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەپێی نوێترین ستاندەرە نێونەتەوەییەکان پەسەند کردووە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment